ک.م.م.ک.:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی چوار شەممە ٢٩ گەلاوێژ ٢٧٢٥ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی ئومێد ئەحمەدپوور خەڵکی شاری بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەر کردنی هۆشیار شەعبانی کە ڕاستەوخۆ تەقە لە قاچی کەوتووە، ئومێد ئەحمەدپووریشیان دەستبەسەر کردووە.
پێویستە بگوترێ هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەم هاوڵاتییە ئەوەیە کە هۆشیار شەعبانی لە کاتی دەستبەسەر کردنەکەدا ئۆتۆمبێلەکەی ناوبراوی بەکارهێناوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ئێستا و تۆمەتی ئەو دوو هاووڵاتییە نییە.
ف.ن


