جێبەجێ کردنی سزای سێدارەی هاوڵاتییەکی خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی دێزڵ ئاوا

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکان ، ڕۆژی سێ شەممە ٢٤ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی ، سزای سێدارەی کەیانوش خۆسرەوەی سیاەبیدی ، هاوڵاتی خەڵکی کرماشان ، لە بەندیخانەی ناوەندی ڕژیمی ئیران لە کرماشان ( دیزڵ ئاوا ) جێبەجێ کرا.

شایەنی باسە کە ئەم هاوڵاتییە بە تۆمەتی کۆشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادی ئیران بە سێدارە سزا درا بوو.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *