ک.م.م.ک:
ڕۆژی هەینی ٢٠ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی ، هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران لە شاری مەهاباد ، دوو هاوڵاتییان بە ناوەکانی کامران ڕەواز ٢٨ ساڵ و سەلاح بەهامین ٣٧ ساڵ یان دەستبەسەر کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو دەستبەسەر کردنی ئەم دوو هاوڵاتییە بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی و هاوکات بە هێرش کردنی هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر ماڵەکانیان ڕووی داوە.
شایەنی باسە هەتا ئیستا لە شوێنی ڕاگرتن و هەر وەها تۆمەتەکانی ئەم دوو هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ف.ن


