بۆکان؛ دەسبەسەری تونداژۆیانەی چالاکێکی مەدەنی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ئەنوەر بایەزیدی چالاکی مەدەنی و خاوەن پیشانگای ترۆمبێلی ناسراوی خەڵکی میراوەی سەر بە بۆکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و تونداژۆیانە لەلایەن هێزر ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بەگوێرەی هەواڵی سەرچاوە خۆجێیەکان، دەسبەسەری ئەم هاوڵاتییە لەلایەن ڕایەدارانی سەربە ئیلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هاتۆتە ئاراوە و هێزە ئەمنییەکان بەبێ نواندنی هیچ بەڵگە یان فرمانێکی قەزایی تونداژۆیانە ئەنوەر بایەزیدیان دەسبەسەر کردووە.

ئەنوەر بایەزیدی لە کەسایەتییە ناسراوەکانی بۆکانە کە لە گەڵ چالاکی پیشەکەی خۆی وەکوو پیشانگای ترۆمبێل، ساڵانێکی لە پشتیوانی بنەماڵەی زیندانیان و بابەتی مرۆڤدۆستانە چالاکە و ئەندامی چالاکی ئەنجوومەنی پشتیوانی لە زیندانیان بووە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی فەرمی سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە ٤٨ ساڵ تەمەنە بڵاو نەکراوەتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *