کرماشان؛ گیان لە دەستدانی گۆماناوی فواد عەلیخانی لە بەندیخانەی ئیتلاعات

ک.م.م.ک:

بە پێی سەرچاوە ناوخۆیەکانەوە ، فواد عەلیخانی ، هاوڵاتی تەمەن ٤١ ساڵ خەڵکی کرماشان ، لە بەندینخانەی ئیدارەی ئیتلاعات گیانی لە دەستدا.

بە پێی ئەم زانیارییانە ، فواد عەلیخانی ڕۆژی یەک شەممە ١ پوشپەڕ ٢٧٢٥ ی کوردی لە دوای دەستبەسەر کردنی لە یەکێک لە خاڵە پشکنینەکانی ئەمنیەتی و ڕاگوازتنەوەی بۆ بەندیخانە بە هۆی ئەشکەنجەوە گیانی لە دەستدا.

دەستبەسەر کردنی ئەم هاوڵاتییە بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی ڕووی داوە و بە وتەی بنەماڵەکەی هیچ بانگهێشتنامەی فەرمی بۆی دەرنەچووە.

وردەکاری زیاتر لە بارەی ئەم دۆسیەوە بڵاو دەکرێتەوە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *