لە سێدارە دانی٧ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ڕژیم

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکانی گەیشتوو بە ناوەندی کۆمەڵەی ماڤی مڕۆڤی کوردستان لە ٨ و ١٢ مانگی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ی کوردی ٧ شارومەند لە بەندیخانەکانی ڕژیم لە شارەکانی کرماشان، قزڵحسار کەرەج ، ئیسفهان و بیرجەند لە سێدارە دراون.

بە پێی ئەم هەاڵە لە کرماشان بهروز سەفەری قەڵعە زەنجیری ٣٤ ساڵە و شوێنکەوتووی یارسان بە تۆمەتی کۆشتن لە سێدارە دراوە.
بیرجەند: عەبداللە سەفەر زەهی خێزان دار و خاوەنی یەک منداڵ بە تۆمەتی پێوەندی بوون بە مادە هۆشبەرەکان لە سێدارە دراوە.
قزڵحسار کەرەج: سێ بەند کراو بە ناوەکانی سەجاد ئیقباڵی و مۆسەیب عەزیزی هەر دو بە تۆمەتی کۆشتن و یەک بەند کراوی دیکە کە هێشتا ناسنامەی ڕوون نەبووە بە تۆمەتی مۆحاڕبە لە سێدارە دراون.
ئیسفهان: حۆسەین گەشوڵ ٣٢ ساڵە و بهروز گەشوڵ ٣٥ ساڵە هەر دو بە تۆمەتی کۆشتن لە سێدارە دراون.

لە سێدارە دانی ئەم بەندکراوانە لە حاڵێکدا رووی داوە کە دامەزراوەکانی ماڤی مڕۆڤی چەندین جار بە بۆنەی ڕەچاوکردنی ڕێوشوێنی دادپەروەرانە، دانپێدانان لە ژێر ئەشکەنجەدا و هەر وەها زیادکردنی جێبەجێکردنی سزاکانی سێدارە لە ئیران نیگەرانی خۆیان دەربڕی. ئیران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە زۆرترین نرخی جێبەجێ کردنی سزای سێدارەی هەیە و زۆرینەی ئەم بڕیارانە بە بێ ڕوونی و بێ ئاگاداری گشتی روو ئەدات.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *