گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینی کرێکارانی شارەوانی ئیلام

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(kmmk)، ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، کرێکارانی شارەوانی ئیلام لەبەردەم بینای دادگای ڕێژیم گربوونەوەیان پێک هێنا و خوازیاری وڵامدانەوەی داواکارییەکان بوون.

ئەم کرێکارە ناڕەزامەندانە مووچەی چوار مانگی ڕابردوویان وەرنەگرتووە و تێچووی تەئمینەکەشیان لەو ماوەیە نەدراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *