بەرێزان و بەشدار بووانی هێژا
کۆبانی دوێنێ بریندار و تاریک ببوو، بەڵام ئەمرۆ کۆبانی نەتەنیا ڕووناک و سەرکەوتوو بووە، بەڵکوو بۆتە هیوا و ئومێد بۆ گەلانی جیهان و هەموو پارچەکانی کوردستان.
بەرخۆدانی کۆبانی، بەرخۆدانی یکسانی ژن و پیاو، بەرخۆدانی گەلی ڕۆژئاوا لە گشت کورد و کوردستانیان و مرۆڤ دۆستان پیرۆز بێت، بەرخۆدان وخۆراگری ڕۆژئاوای کوردستان بوو بە رەمزی سەرکەوتن و باوەر بەخۆبوونی گەلانی جیهان .
بەرخۆدانی ژنان و پیاوان، شەرڤانان و گەلی کورد لە ڕۆژئاوا بۆ بە هۆی ژیانەوەی بیرو باوەری یکسانیخوازانی لە جیهان. جارێکی دیکە گەلی کوردستا لە رۆژئاوای وڵات ئیسباتی کرد کە پشت بەستن بە خۆ و باوەر بە گەلی خۆ دەتوانێ سەرکەوتنی گەورە بەدست بێنێت.
ئێمە وەک کۆمەلەی ماف مرۆڤی کوردستان داوا لە گشت ریکخراوە کانی جیهان و مرۆف دوست دەکەین کە بۆ دووبارە ئاوەدان کردنەوەی کۆبانی هەوڵ بدەن و پشتیوان بن. شارومەندانی کۆبانی خەباتێکی بێوێنەیان کرد و ئیستا ئیمە وجیهان دەبێت شاری کۆبانی ئاوەدان و ئاوەدانتر بکەینەوە.
جارێکی دیکە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی گەلی خۆشەویستی خۆمان لە رۆژئاوایی کوردستان دەکەین .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


