دڵگرانی بەرپرسانی یەکیەتی ئەورووپا لەدەسبەسەرکرانی سەرۆک شارەوانییەکانی ئامەد (دیاربەکر)

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردسان: فێدریکا مۆگرینی بەرپرسی ساسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئەورووپا لەگەڵ یوهانس هان کومیسێری ئەم یەکیەتییە، پاش دەربڕینی دڵگرانی و پەژارەی خۆیان لە دەسبەسەرکرانی هاوسەرۆکانی شارەوانی شاری ئامەد «دیاربەکر» لە باکووری کوردستان، جەختیان لە سەر سەروەری و ڕێزدانان بۆیاسا و ئازادییە بنەڕەتییەکان کردەوە.

ڕاگەیەندراوی بڵاوکراوە کە لەبەشی سیاسەتەکانی دەرەوەی ماڵپەڕی یەکیەتی ئەورووپادا هاتووە، بەم شێویە: ڕاپۆرتگەلێکی دڵتەزێن لە دەستبەسەرکرانی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئامەد، خاتوو گوڵتان کشناک و بەڕێز فورات ئانلی کە بەشێوەی دیمۆکڕاتییانە هەڵبژێردراون بەدەستمان گەیشتووە.

لە چەندد مانگی ڕابردوودا توندوتیژی و پەلامار لە باکووری کوردستان بەردەوامی دەکات. پێویستە لەهەموو هەلومەرجێکدا هەنگاوگەلێک بۆ ڕێزگرتن لە هەیمەنەی یاسا و ئازادییە بنەڕەتییەکان هەڵبگیردرێ، ئەو بەڵێنانەی کە تورکیا وەکوو پێشمەرجی ئەندامبوون لەو یەکیەتییەدا پەسەندی کردووە.

یەکیەتی ئەورووپا داواکاری خۆی لە سەر دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی سیاسی گونجاو دووپات دەکاەوە: پێویستە چەکەکان بێدەنگ بکرێن و پڕۆسەی دیالۆگی سیاسی ناوخۆیی بەخێرایی دەست پێبکات. نوێنەرانی هەڵبژێردراوی خەڵک کە لەژێر کاریگەری ئەم پرسەدان پێویستە لەم پڕۆسەیەدا بوونیان هەبێ.

ڕێگەچارەیەکی سیاسی تەنیا بژاردەی ڕەوا وبەردەستە وپێویستە پێڕەو بکرێ.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان