بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛بە پێی ڕاپۆرتی چاودێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ،لە ڕاپۆرتی نوێی خۆیدا لە مەڕ زۆر بوون و لەهەمو بوارێکەوەپێشێلکاری مافی مرۆڤ لە باکوری کوردستان بەم شێوەیە ڕاپۆرتەکەی ئامادە دەکات.
لەم ڕاپۆرتەی چاودێری مافی مرۆڤ هاتوە؛فەرمانگەلی ئەردۆغان ڕێخۆشکەرە بۆ پێشێلکاری مافی تاکی کۆمەڵگای کورد لە باکوری کوردستان.
ئەشکەنجە و ئازاری دەستبەسەرکراوان، دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر گیراوان،لێدان و بە گشتی هەڵسوکەوتی دوور لە مرۆڤایەتی لە هەمبەر بەندکراوان.فەرمان کردن بە دەستددرێژی سێکسی لە ڕاپۆرتەکەدا باس کراوە. ئەندامانی بنەماڵەی یەک لە گیراوان بە چاودێری مافی مرۆڤ گوتویەتی؛ کە یەک لە پۆلیسان هەڕەشەی لە بەندکراوێک دەکات و دەڵێت :لە دۆخێکی وەهادا ئەگەر بتکوژم ،بۆ هیچ کەسێک گرنگ نیە، و دەڵێم کوشتومە چونکو ویستویەتی هەڵبێت.
پارێزەری یەک لە بەندکراوان بە چاودێری مافی مرۆڤی گوتوە ؛کە هێزەکانی پۆلیس بەندکراوێک کە ئەو پارێزەری بوە دەخەنە بەر هەڕەشە و پی دەڵێن دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەری و هەڕەشەی لێ دەکەن کە مانگێکی دیکە ناخایەنێت دەیکوژن.
لە وەها دۆخێکدا شارۆمەندانی بێ تاوان دەکرێت بۆ مانگێک دەستبەسەر و بەند بکرێن بە بێ ئەوەی پۆلیس بتوانێت هیچ جۆرە تاوانێک بسەلمێنێت.بە گوتەی چاودێری مافی مرۆڤ؛دۆخێک کە ئەردۆغان بە هۆی بێزاری و نەفرەتەوە درووسی کردوە، دۆخی بەندکراوانی لە باکوری کوردستان بە گرانی خستوەتە مترسیەوە .
هاگ ویلیامسۆن،بەر پرسی بەشەکانی ئۆروپا و ئاسیای ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤ دەڵێت؛کە حکومەتی تورکیا بە هەڵواسرانی یاساگەلێک کە بەندکراوان لە هەمبەر ئەشکەنجەدا دەپارێزێت،لە کردەوەدا ڕێدەستی بەڕێوەبەرانی یاسا ئاوەڵا دەکات کە بە هەر چەشنێک بتوانن بەندکراوان ئەشکەنجە بکەن.
لە پیوەندی لە گەڵ ئەم بابەتەدا لێبردویی نێودەوڵەتی ڕاپۆرتێک دەدات و دەڵێت؛کە لە تورکیا لە هەمبەر بەندکراوان ئەشکەنجە بەڕێوەدەچێت. لێبردویی نێودەوڵەتی باسی ئەشکەنجە و ئازاری و دەستدرێژی بەندکراوان دەکات.
ئاندرۆ گاردنێر،یەک لە ئامادەکارانی ڕاپۆرتی لێبردوی نێودەوڵەتی، دەڵێت؛زۆربەی قوربانیان دەترسن لە باس کردنی و گوتنی ئەو ئازار و ئەشکەنجانەی کە دراون.سەرەڕای ئەمەیش ڕێژەیەکی زۆر کەمی پارێزەران دەوێرن دۆسییەی ئەم بەندکراوانە بگرنە ئەستۆ.
بە پێی یاسای نویی دەوڵەتی تورکیا،پۆلیس دەتوانێت هەر شارۆمەندێک بۆ ماوەی ۳۰ڕۆژ بە بێ فەرمانی دادوەر دەستبەسەر بکات.ئەمە لە حاڵێکدایە کە دەستبەسەرکراو بە بێ فەرمانی دادوەر و لە کاتی ئاسایدا دەبێت لە پاش ٤ڕۆژ ئازاد بکرێت.
بە هەمان شێوە لە دۆخی تایبەتدا تۆمەتبار بۆ ماوەی ٥ڕۆژ دەکرێت لە پارێزەر بێ بەش بکرێت. بە گوتەی ناوەندە مافی مرۆڤیەکان ،لە وەها دۆخێکدا دەتوانن بەندکراوان بخرێنە بەر هەڕەشە،بنەماڵەکان بە بێ وڵام لە چارەنوسی بەندکراوان بهێڵنەوە،و بە گشتی ترس و دڵەڕاوکێ و تۆقاندنی گەلی پێ بافریندرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


