کوشتنی ژنێک لە ژێر ناوی شەرەف لە ورمێ

ک.م.م.ک:

شەممە ٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی ژن بەناونیشانی ڤیدا دێهقان پیرانجوق، ٢٠ ساڵ تەمەن خێزاندار و خاوەنی منداڵ، خەڵکی گوندی پیرانجوق سەربە ناوچەی سۆما لە ورمێ، لەلایەن براکەیەوە بەناوی کامەران لەژێر ناوی شەرەف کوژرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ڤیدا پیرانجوق پاش تێپەڕینی دوو ساڵ بەسەر هاوسەرگیریدا بەهۆی کێشە لەگەڵ هاوژینەکەی بۆ ماڵی باوکی گەڕبوویەوە، لەلایەن برا ١٥ساڵ تەمەنەکەیەوە کوژرا و براکەی پاش کوشتنی خوشکی هەڵهاتووە و تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە ناوبراو نەزانراوە.

جێی سەرنجە، یەکشەممە ٧ی خەزەڵوەری ئەمساڵ قوربانی لە گۆڕستانی ڕزوان شاری وەرمێ ئەسپەردە کرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *