قوروە؛ بەردەوامی دەستبەسەری و هەڵپەسێردراوی ٢ مێرمنداڵ و گرتووخانەی ئەمنییەتی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چارەنووسی دوو مێرمنداڵی ١٥ ساڵ تەمەنی خەڵکی قوروە بەناوەکانی تەها وەرمەقانی و مەتین قەنبەری سەرڕای تێپەڕینی ٥ ڕۆژ لە ماوەی دەستبەسەری، هێشتا نادیار و بەردەوامی بێ هەواڵی لە چارەنووسی بووە بەهۆکاری دڵەڕاوکێی بنەماڵەکانیان.

شیاوی باسە، ئەم دوو مێرمنداڵە، شەممە ٢٥ی خەرمانان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئێرانەوە لە قوروە دەستبەسەر کراون.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی دژی ئەم دوو هاوڵاتییە دەکار کراون بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *