بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، گرووپێک کۆڵبەر لە دەڤەری سنووری کێلە سەربە شاری بانە کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بەناوی ئومید لوتفی خەڵکی مەریوان بەگرانی برینداربوو.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو فیشەکی ساچمەیی بەر پشت و کەمەری کەوتووە و بۆ چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبی لە شاری بانە کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *