سەقز؛ ئەیووب جەوانپوور بە ١٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سەقز ئەیووب جەوانپوور لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر کەیوان جیهانی بە ١٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو بەتۆمەتگەلی پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات بە ساڵێک زیندانی تەعزیری، بەڕێوەبردنی گرووپ و کۆمەڵ بەئامانجی تێکدانی ئاسایشی وڵات بە دە ساڵ زیندانی تەعزیری، بەتۆمەتی سووکایەتی بە بنیاتنەری کۆماری ئیسلامی بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری و سووکایەتی بەڕێبەری کۆماری ئیسلامی بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری، سەرجەم ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.
بەپێی زانیارییەکان لەئەگەری پشتڕاست کردنەوەی ئەم حوکمە لە قۆناغی پێداچوونەوە، بە هێنانە کایەی مادەی ١٣٤ی یاسای سزا ئیسلامییەکان، بانترین سزا واتە دە ساڵ زیندان لەهەمبەر ناوبراو جێبەجێ دەکرێت.

جێی بیرهێنانەوەیە ئەیووب جەوانپوور ڕێکەوتی ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شاری سەقز دەستبەسەر کرا.
ناوبراو پێشووتریش پێشینەی دەستبەسەری و زیندانی هەبووە و لە شۆڕشی ژیناـیش ماوەی ١٠٠ ڕۆژ دەستبەسەر و لە ژووری تاکەکەسیدا بووە و بەدانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *