دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییەک لە شاری نەغەدە

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی دووشەممە ١٢ی پوشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی ئاسۆ قەلەندەری خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرا.

بەپێی زانیارییەکان، ناوبراو لە دوای دەستبەسەربوونی لەلایەن حکومەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە، هەروەها هیچ زانیارییەک لەسەر ڕەوشی ئێستای لەبەردەست نییە.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *