ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی یەکشەممە ٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵ بەناونیشانی ئاریەن تاهیری خەڵکی شاری سەرپێڵ زەهاو، لە کاتی پاسەوانی لە تاوەری زیندانی حکوومەتی ئێران لە قەسری شیرین بە چەکی حکوومەتەوە دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو لەمبارەوە کوتوویە: بنەماڵەی ئاریەن لە توێژی هەژاری کۆمەڵگان و ناوبراو بەبۆنەی هەژاری و دەستنەڕۆییەوە دەستی داوەتە خۆکوژی.
ق.ش


