ک.م.م.ک.:
ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٧٢٣، بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستیمان کەوتووە، هێرشی بایۆلۆژی بۆ سەر چەند قوتابخانەیەک لە شارە جیاجیاکانی کوردستان ئەنجام دراوە، لەوانە قوتابخانەی ناوەندی ئەلمەهدی کچانی پیرانشار، کە بە پێی هەواڵی گەیشتوو، بارودۆخی خوێندکاران زۆر جێگەی مەترسییە.
هەروەها دوو قوتابخانەی کوڕان و قوتابخانەیەکی کچان لە شاری نەقدە کەوتوونەتە بەر هێرشی بایۆلۆژی و ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیان ژەهراوی بوون، هەروەها قوتابخانەی ژیلا موقبل لە شاری سنە بۆ جاری دووەم هێڕشی بایۆلۆژی کراسەر و قوتابیان بە توندی ژەهراوی بوون.
ک.ح


