شنۆ؛ هاوڵاتییەک لە لایەن هێزە سەرکوتکارەکانی رژیمی ئێرانەوە ڕفێندرا

ک.م.م.ک:

سێشەممە ڕێکەوتی ١ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “کامەران عەزیزی”، کوڕی ئیسماعیل خەڵکی گوندی قەرەسەقەل سەر بە شاری شنۆ، کە ئامۆزای دوو زیندانی سیاسییە بە ناوەکانی حاسڵ عەزیزی و کوورش عەزیزی، ئەمڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەرکوتکەر بە ناوی تەناهی وئەمنیەت ڕفێندرا و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ساتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی زیندانیکردنی ئەم هاووڵاتییە خەڵکی شاری شنۆ لە بەر دەست دا نییە.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *