ئابدانان؛ مامۆستایەک بە ٦ ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ سیستان و بەلووچستان سزادرا


ک.م.م.ک

یەکشەممە‌‌‌ ۲٨ی ڕەشەممەی ۲۷۲۲ی کوردی، ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستا تەمەن ٥۰ ساڵ و خەڵکی شاری ئابدانان-ی سەر بە پارێزگای ئیلام سزای شەش ساڵ زیندانی کردن و دوو ساڵ دوورخستنەوە بۆ سیستان و بەلوچستان سزادرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ناونراو لەلایەن دادگای ئینقلابی ئێرانەوە لە ئیلام بە کۆی ٦ ساڵ و حەوت مانگ و ۱۷ ڕۆژ و هەروەها سێ سزای زیادەی دیکە بەسەردا سەپێنراوە.
جێگای ئامەژەیە کە، ئەم مامۆستا، لەلایەن دادگاوە بە تۆمەتەکانی “دروستکردنی دەستە و گرووپ بەمەبەستی تێکدانی تەناهیی نەتەوەیی وڵات” و “پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی” سزادراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *