ک.م.م.ک
بەپێی زانییارییەکانی کۆمەڵەی مافی مڕۆڤی کوردستان، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا عارف ئومێدی ئەندازیاری بیناسازی، خەڵکی مەلیکشایی و دانیشتووی شاری ئیلام لەلایەن دادگای ئینقلابی ئێران لە شارەکەوە، بەتۆمەتی “بەشداریکردن لەخۆپیشاندانەکانی دژەحکوومەت” سزای دوو ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنراوە.
شایانی باسە، ئەو هاووڵاتییە لە ڕەوتی خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە ئیلام بە چەکی ساچمەیی هێزە سەرکوتکەرەکان بە خەستی بریندار بووە و بە هەمان حاڵ بەبێ چارەسەریی پزیشکی بە لێدان و توتدوتیژی دەستبەسەر کرا بوو.
ع. س


