دەسبەسەرکردنی هاووڵاتێکی خەڵکی بۆکان

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی وەدەست هاتوون، چوارشەممە رێکەوتی ٣٠ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران هاووڵاتێک بە ناوی ” سەعدوڵڵا ڕەسووڵ پوور ” خەڵکی میراوا سەر بە شاری بۆکانیان دەسبەسەرکرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگوێست.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە چارەنووس و شوێنی بەندکرانی ئەم هاووڵاتیە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *