خوڕەماوا؛ گیان لە دەستدانی گەنجێک لە کاتی لێپرسینەوە لە ئیدارەی زانیاری(ئاگاهی)

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی کۆمەڵەی ماڤی مڕۆڤی کوردستان (KMMK) ڕۆژی چووار شەممە ٢٢ ڕەشەممە ٢٧٢٤ی کوردی حەیدەر مۆحەمەدی تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی خوڕەماوا لە کاتی لێپرسینەوە و ئەشکەنجەدا لە ئیدارەی زانیاری( ئاگاهی) ڕژیمی ئیران لە شاری خوڕەماوا گیانی لە دەستدا.

شیاوی باسە کە زانیاری زیاتر سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەر کردن و هەر وەها هەڵویستی دەسەڵاتدارانی هێزی پۆلیس لە بەر دەستدا نییە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *