ک.م.م.ک:
هەینی ١١ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، لە ڕەوتی ڕاپەڕینە گشتگیرەکانی کوردستان و ئێران، هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شەپۆلی ڕفاندن و کوشتاری خەڵکی کوردستان هاوڵاتییەکی خەڵکی قوروە بەناونیشانی محەممەد مەهدی عەسکەری ڕفێنراو و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
هەرلەم پێوەندییەدا و لە ڕۆژی دووشەممە ٧ی سەرماوەز، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئارمین عەزیزپوور خەڵکی پاوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێنراو و هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی بەدەستەوە نییە.
لەلایەکی دیکەوە و لە شاری شنۆ هاوڵاتییەک بەناونیشانی فەرهای تەهازادە ٢٦ساڵ تەمەن و کوڕی ئەمین لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە ڕفێنراو و تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لە چارەنووسی ئاشکرا نەکراوە.
ق.ش


