سنە؛ ئازادکردنی هاووڵاتییەک و دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی دیکە

ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٢ی سەرماوەزی ساڵی ۲۷۲۲کوردی، جەمال یووسفی ئەندامی گرووپی شاخەوانی چل چەمە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

پێویستە بگوترێ، کە ئاماژە پێکراوە، ڕۆژی ١٦ی خەزەڵوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.

لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا، “سیامەک مێنبەری” گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی گوندی “نییەر”ی سەر بە شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

تا ساتەوەختی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە بارەی تەندوورووستی و شوێنی راگرتنی سیامەک مێنبەری لە بەردەستدانییە.
ر.خ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *