کرماشان؛ گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەکی یارسانی لەڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی یارسانی بەناونیشانی کورووش پاژخ خەڵکی شاری شاباد، لە ڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان لە شارۆچکەی ئیلاهیەی کرماشان بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی بەختکرد.

شیاوی باسە کە، تەرمی ئەم هاوڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ڕفێنرا و تا ئێستە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *