کامێران؛ هاووڵاتییەکی دیکە دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

شەممە ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “سەهەند یووزی ” تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی گوندی یووزیدەر سەر بە شاری کامێران لە ڕەوتی دەستبەسەر کردنە سەرەرۆیانە و بەربڵاویی هێزە ئەمنیەتییە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکرانو تۆمەتە پاڵخراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *