ئابدانان؛ دەستبەسەرکردنی ٢ هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی هەینی ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری ئابدانان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی محەممەد فەرزی و ئەمین فەرزی دەستبەسەریان کردوون و بۆ شوێنێکی نادیاریان گوازراونەتەوە.

پێویستە بگوترێ ئەم دوو هاووڵاتییە گەنجی ناسراوی شاری ئابدانانن و لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی شاری ئابدانان دەستبەسەر کراون.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *