مانگرتن لەخواردنی چالاکانی مەدەنی دەستبەسەرکراو لە بادینان

ک.م.م.ک:
بەپێی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی دەستبەسەرکراو لە بادینانی باشووری کوردستان دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن و وەزعی سڵامەتیان لە مەترسی دایە.
بەپێی زانیاری گەیشتوو هەریەکە لە شێروان ئەمین شێروانی، شڤان سەعید بەرۆشکی، ھاریوان عسا کوچەر، گوھدار محەمەد ئەمین زێباری، ئەیاز کەرەم نھێلی، مەحمود ناجی صديق، کوڤان طارق جبرائیل، یوسف شەریف ئیبراهیم، ئەمجەد یوسف موستەفا و نێچیرڤان بەدیع حاجی ئەو کۆمەڵە چالاکوانەن کە لە ۳۰ پووشپەڕەوە لە بەندیخانە دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن و لەرەوشێکی خراپی جەستەی دان.
ئەو گیراوانە پێشتر هاوکات لەگەڵ ۵۲ گیراوی تر لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی نەتەوەیەکگرتووەکان و نوێنەری وڵاتان و میدیاکانیان کردبوو، دەڵێن کە مانگگرتنەکەیان پەیوەندی بە داواکاری پێدانی (ئازادبونی مەرجدار)ە بەپێ ماددەی ٣٣١ لە بنەما دادگاییەکانی سزا کە مافێکی یاسایی و ئیزندراوە، بەڵام لەلایەن داواکاری گشتیەوە دەستاودەستی پێ دەکرێت و ھەوڵ ھەیە بەھۆی دەستێوەردانی حزبی و کەسی یەوە ئەو مافە زەوت بکرێت.

جێی ئاماژەیە کە ئەو گیراوانە بە ھۆی دژایەتی داگیرکاری دەوڵەتی تورک و بۆردومانی کوردستان لە لایەن ئەو حکوومەتە دەستبەسەر و سزا دراون.
ج.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *