ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاگادار کرا لە چەند رۆژی رابردوودا مێرمنداڵیک به ناو و ناونیشانی “ئەمیر حوسەین ئازادبەخت “١٧ساڵان، کوڕی عەلی شاە و خەڵکی گوندی” چنارخواروو” سەر بە شاری کۆهدشت، به هۆی نادیار لە ڕێگەی خۆهەڵاوەسین دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
تا کاتی بڵاوکردنەوە و ئامادەکردنی ئەو هەواڵە هۆی خۆکوژی ئەو هاوڵاتیە مێرمنداڵە نەزانراوە.
جێگای ئاماژەیە ، به هۆی کەم داهاتی و دەستەنگی و نەبوونی هەلی کار، خەڵکی کوردستان بە تایبەتی مێرمنداڵان و گەنجان زەختی ئابووری، هاوسەرگیری زۆرە ملی، جیاکاری ڕەگەزی، نەبوونی پشتیوانی یاسایی لە ژنان، نەداری و بێکاری لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لە ناو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردستان دایە.
ع . ر