ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی سەلاحەدین ئەحمەدی٤٢ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوزراوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، دەستبەسەری ناوبراو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی بووە.
بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر دۆخی کوڕەکەیان بێ ئەنجام بووە.
شیاوی باسە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتەی پەیوەستی ناوبراو کراوە نەزانروە.
ق.ش


