کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەئەمنیەکانی ئێران بریندار کرا

ک.م.م.ک:
چوارشەممە 25ی ڕەشەممەی 2721ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی کاوە خۆسرەوی خەڵکی گوندی قاڵیچەی سەر بە سەلاسی باوەجانی دوای ئەوەی هێزە سەربازییەکانی ئێران ڕاستەوخۆ لە بەرزاییەکانی نەوسوو تەقەیان لێکرد بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی راپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کۆڵبەرە بریندارەکە بۆ چارەسەری پزیشکی گوازرایەوە نەخۆشخانە.

جێی ئەماژەیە کە ساڵانە دەیان کەس بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە دەکوژرێن و سەدان کەسیش بریندار دەبن.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *