حەیدەر قوربانی زیندانیی سیاسی لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسنە لەسێدارە درا

KMMK :

یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەزی 2721 کوردی، زیندانیی سیاسیی کورد
حەیدەر قوربانی کوڕی عەلی و خەڵکی شاری کامێران لە زیندانی کۆماری ئیسلامی لە سنە، لە سێدارە درا.


شایانی باسە کە حوکمی ئەو زیندانییە کاتژمێر چوار بەرەبەیانی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە سنە جێبەجێ کراوە.

جێگای ئاماژەپێکردنە کە، سالح نیکبەخت پارێزەری ناوبراو، حوکمی لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی پشتڕاست کردووە و رایگەیاندووە کە تەرمی ئەو زیندانییە سیاسیە ڕادەستی بنەمالەکەی نەکراوە و یەکێک لە براکانی حەیدەر قوربانیش لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

شایانی باسە کە، حەیدەر قوربانی پێشتر لە لایەن دادگای ئینقلابی ئێران لە سنە بە تۆمەتی “بەغی و ئەندامێتی لە یەکێک لە حزبە سیاسیەکانی کورد” سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو و لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە سیاسییە سەرەڕای دژایەتی نێودەوڵەتی و رێکخڕاوی نەتەوە یەکگرتووەکان جێبەجێ کراوە.


ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *