شەش هاوڵاتی لە مەریوان دەستبەسەر کران

KMMK:
ڕۆژی پێنجشەمە 20ی خەزەڵوەری 2721ی کوردی، لە بەردەوامیی دەسبەسەر کردنی خەڵک لەڵایەن حکوومەتی ئێرانەوە لە کوردستان، شەش هاوڵاتیی خەڵکی گوندی نێی سەربە مەریوان بە ناوەکانی

1- محەمەد ئەحمەدی کوڕی عومەر

  1. ئیدریس بەهرامیان، کوڕی سەعید
    3- فەرید دەرخشانی کوڕی حامد
  2. کەیوان مینوویی کوڕی لەتیف
    5- عبدالرحمان ئەفشار، کوڕی ڕەزا
  3. عبدالرحمان ئەشتەک
    دەستبەسەر کراون.
    تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو هاوڵاتیانە بڵاونەکراوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە، لەنێو دەستبەسەر کراواندا، کەیوان مینوویی مامۆستای فێرکاری زمانی کوردییە و هەروەها عبدالرحمان ئەفشار پێشیەی قوڵبەست کردن و لێپێچینەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە هەیە.

شایانی باسە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حکوومەتی ئێران شەپۆلێکی نوێی دەستبەسەر کردن لە شارەکانی کوردستان دەستپێکردووە.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *