KMMK:
چوارشەممە 9ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی کەیوان حەق مورادی خەڵکی گوندی “کانی دیار” سەر بە شاری مەریوان، لە بەرزاییەکانی تەتەی هەورامان بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی خۆی لە دەست دا.
هەر وەها کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی سیروان تخانی خەڵکی گوندی تەلی بە گرانی بریندار بووە.
بە پێی ئەو هەواڵانەی بە KMMK گەیشتوون، ئەو کۆڵبەرە بریندارەیان بۆ ناوەندێکی دەرمانی بۆ چارەسەری گواستۆتەوە و دۆخی تەندرووستی ناوبراو ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
کوژرانی کۆڵبەران سەلمێنەری ئاشکرای جینایەت دژی مرۆڤایەتییە کە کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا ڕۆژانە دەستی تێوە دەدەن.
ق.ش


