چەکدارانی تورکیا کۆڵبەرێکیان کوشت

KMMK:

دووشەممە 31ی جۆزەدانی 2721ی کوردی گەنجێکی بیست ساڵ تەمەن بە ناونیشانی عەزیز محەممەد زادە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیاوە تەقەی لێکرا و کوژرا.

عەزیز محەممەد زادە کوڕی عەلی، نیشتەجێی “قزڵ ئەرخ” سەر بە ماکۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
ناوبراو لە کاتی کۆڵبەری لە لایەن چەکدارانی حکوومەتی تورکیاوە کراوەتە ئامانجی ڕاستەوخۆ و گیانی لە دەست داوە.

بە پێی ئەو هەواڵەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانگەیشتووە، تەرمی بێ گیانی ئەم کۆڵبەرە هەنووکە لە شاری وان لە باکووری کوردستان ڕاگیراوە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *