بانگهێشت و لێپرسینەوەی شەریف ساعدپەنا

 

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی چوارشەممه‌ ۳۰ پووشپەڕ، شەریف ساعدپەنا ئەندامی لێژنەی یەکیەتی ئازادی کرێکاران لە لایەن ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری سنەی ڕۆژهەاتی کوردستان بانگهێشت کراو و پاشان لێپرسینەوەیەکی چەند کاتژمێری وهەڕەشەی لێکرا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە شەریف ساعدپەنا بەهۆی بەشداری بۆ پشتیوانی لە (جەعفەر عەزیم زادە) وهەروەها چاوپێکەوتن ودیمانەی بنەماڵەی ناوبراو لەکاتی مانگرتن وهەروەها ڕەسم کێشان بە پلاکاردەوە” گیانی جەعفەر عەزیمزادە لەمەترسیدایە” ودیسانیش لەهەمبەر یەکیەتی ئازادی کرێکاران لێپرسنەوە وهەڕەشەی گرانی لێکرا لەلایەن لێپرسەرە دژە مرۆیەکانی ئیتلاعاتەوە.داوایان لێکردووە وبەڵێن و بڕیاریان پێ واژۆکردووە مافی ئەوەی نییە لە هیچ کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایی دەربڕین بەشداری بکات.

پێشووتریش هاشم ڕۆستەمی لەچالاکانی ناسراوی کرێکاری لەشاری سنە وموزەفەر ساڵح نیا لە ئەندامانی لێژنەی یەکیەتی ئازادی کرێکاران بە هۆی چالاکی کرێکارییەوە لەلایەن ڕێدارانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری سنە بۆ ماوەی پترلە ۲۰ڕۆژ گیران ودەسبەسەرکران.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان