شادمان بەنی بەشەر ئازاد کرا

KMMK:

رۆژی سێ شەممە ۲۰ رەشەمەی ۲۷۱۹ کوردی، شادمان بەنی بەشەر، چالاکوانی مەدەنی شاری سنە و ئەندامی گرووپی شاخەوانی “چل چەمە” لە زیندان ئازاد کرا.
ئەم چالاکە مەدەنیە رۆژی پێنج شەممە ۲٤ رێبەندانی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە قۆڵبەست و راگوێزی ئیدارەی ئیتلاعات کرابوو.
ناوبرا لە کاتی قۆڵبەست کردندا لە لایەن هێزە ئەمنییە کانەوە رووبەڕووی لێدان و هەڕەشە و ئەتک کردن ببووەوە.
جێگای سەرنجە؛ لەماوەی ئەو چەند حەوتووەی ئەم چالاکە دەسبەسەر بووە لەلایەن دەست و پێوەندییە ئەمنییەکان رووبەڕووی لێدان و ئەشکەنجە و شکاندنی کەسایەتی بووەتەوە و تا ئێستاش روون نەبووەتەوە هۆی قۆڵبەست بوونی ناوبراو چی بووە.
بەپێی داتاکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ لەسەرەتای ساڵی نۆیی زایینیەوە تا ئێستا زیاتر لە ۳۰ کەس لە چالاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر بوون و ئیزنی ئازادی مەرجدار بۆ هیچ زیندانییەکی سیاسی کورد لە ئێران دەرنەچووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان