مەریوان؛ سەپاندنی ۹ساڵ زیندان بەسەر گەنجێکی خەڵکی گوندی نێ

KMMK:

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ گەنجێکی خەڵکی گوندی نێ، سەربە مەریوان بەناوی “پشتیوان ئەفسەری” ۲۶ ساڵ تەمەن کوڕی کەریم ۹ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە؛ ناوبراو لە ڕەوتی ناڕەزایی دەربڕینەکانی خەزەڵوەری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە مەریوان دەسبەسەر وپاش لێپرسینەوە و بە دانانی بارمتەی ۴۰۰ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
بە گوێرەی زانیارییەکان لە سەرچاوەیەکی متمانە پێکراوەوە ؛ لە ماوەی بەرێدا ڕێوڕەسمی دادگایی ناوبراو بەڕێوەچوو و تۆمەتی پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات لەڕێی بەشداری لە گردبوونەوەی نایاسایی و چەندد تۆمەتێکی تر ، لە لایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێرانەوە بە ۹ ساڵ زیندانی تەعزیری حوکم درا.

شیاوی باسە کە ؛ لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو چەندد کەسێک لە گەنجان و چالاکانی مەدەنی گوندی نێ بە هۆکاری جۆراوجۆری ئەمنییەتی لە لایەن دامەزراوە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر و دواتر لە لایەن دادگاکانی ئێرانەوە حوکمی گرانیان بەسەردا سەپێنراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان