سەقز/ گرووپێک لە پەرستاران بەرانبەر بە بێکار بوونیان ناڕەزایەتیان دەربڕی

KMMK:

گرووپێک لە پەرستارانی سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرانبەر بە دواخستنی گەڵاڵەی دامەزراندنیان ناڕەزایەتیان دەربڕی.
بە گوێرەی هەواڵەکە نێزیک بە ۲۰۰ پەرستار کە پێشینەی ٤ ساڵ کارکردنیان لە،نەخۆشخانەی بەناو خومەینی هەبووە بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک بەرانبەر بە گەڵاڵەی دامەزراندنی پەرستارانی خۆجێی و بێکار بوونیان ناڕەزاییان دەربڕی.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بە پێی ئەوەی گەڵاڵەی دامەزراندنی پەرستارانی خۆجێی لە تەورێز،سنە و مەهاباد کەوتۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە هەنووکە کە سەرەی سەقز هاتووە هۆکاری بێکار بوونی تاقمێک لە هاوکارانی پەرستار و دانەمەزراندنیان لە حاڵەتێکدا تاقمێکیان پێشینەی پتر لە چوارساڵ گرێبەستیان هەیە گونجاو نابینرێ.

هەروەها هاتووە لە حاڵێکدا بە پێی ووتەی بەرپرسانی بنیات نانی نەخۆشخانەیەک بەناوی شەفا بۆ خەڵکی شاری سەقزە،دەبێ پێڕسۆنێلی ئەم نەخۆشخانەیە خەڵکی سەقز و خۆجێی بن.

شیاوی باسە : سیاسەتی هەڵاواردنی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی چوار دەیە حکوومەت کردن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەستکەوتێکی جگە لە هەژاری و بێکاری و کوشتاری ڕۆژانەی کاسبکاران و زیندانی کردنی چالاکان نەبووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان