سەقز/ پەڕینی پێی هاوڵاتییەک بە هۆی تەقینەوەی مین

KMMK:

ڕۆژی دووشەممە ۶ی خەزەڵوەری ۲۷۱۹ی کوردی هاوڵاتییەک (شوانێک)ی بەناوی ” ئەرەستوو نیک بین” خەڵکی گوندی ئیساق ئاوای سەر بە شاری سەقز بە هۆی تەقینەوەی مین پێی پەڕێوە و کەم ئەندام بووە.

بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبرا تەمەنی ۱۹ ساڵە و بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری سەقز.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هۆی تەقینەوەی مین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەم ڕووداوەوە ۶ هاوڵاتی کورد بریندار و کەمئەندام بوون و هوڵاتییەکیش کوژراوە ،هاوکات ۸ کۆڵبەریش هەر لەڕێی تەقینەوەی مینەوەی بریندار و کۆڵبەرێکیش کوژراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان