خۆکوژی دوو ژنی گەنج لە شـنۆ و کامێران

KMMK:

ڕۆژی شەممە ۲۵ی جۆزەردانی ۲۷۱۹ی کوردی، ژنێکی گەنج بەناوی «ڕووناک حەیدەری» خەڵکی گوندی چیابرالەی سەر بە شاری کامێران پەتی بۆ خۆی هەڵخست و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، هۆکاری خۆکوژی ئەم ژنە کێشەی بنەماڵەیی بووە و بە پێی ووتەی هاوژینەکەی لە لایەن باوک وبراکەیەوە لێدانی زۆری بەرکەوتووە و هەربۆیە پەنای بردۆتە بەر خۆکوژی.

هەروەها ژنێکی دیکە بەناوی «کیمیا شێخانی» خەڵکی «گورگاوێ»ی سەر بە شاری شنۆ پەتی بۆ خۆی هەڵخستووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، هۆکاری ئەم خۆکوژیەیش کێشە و دەمەقاڵەی ناوماڵ بووە.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۲۸ ژن دەستیان داوەتە خۆکوژی و گیانیان لە دەست داوە کە لەم ڕێژەیە ٤ کچی تەمەن خوار ۱۸ ساڵیان تێدایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان