هاوژین ئازاری سەرەکی ترین هۆکاری سەردان بووە بۆ ناوەندی ئوورژانسی کۆمەڵایەتی پارێزگای ئــیلام

KMMK:

جێگری بابەتە کۆمەڵایەتییەکانی دایرەی گشتی بێهزیستی کۆماری ئیسلامی لە شاری ئــیلام ڕایگەیاند: هاوسەر ئازاری سەرەکیترین هۆکاری سەردان، بۆ ناوەندی ئوورژانسی (فریاکەوتن) کۆمەڵایەتی بووە.

بەپێی ئەم هەواڵە لە کۆی ۸٤٤۲ کەس کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوو سەردانی ناوەندی ئوورژانسیان کردووە زۆرترین هۆکاری کێشەی ئەم کەسانە هاوژین ئازاری (توندوتیژی لەلایەن هاوسەرەوە) بووە.

زۆرینەی ئەم کەسانە لە ژنانێک پێک هاتوون کە لە لایەن هاوژینەکەیان ئازاریان پێگەیشتووە و تەنیا ڕێژەیەکی کەم لەو پیاوانە پێک هاتبوون کە لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە ئازار دراون.

هۆکاری دیکەی سەردانەکان بۆ ئەم ناوەندە و بنکەکانی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی بێهزیستی: منداڵ ئازاری، خۆکوژی، هەڵهاتن لە ماڵ، پیرئازاری، کەمئەندام ئازاری، تووشبووی مادە هۆشبەرەکان، کێشەی خاوخێزی وبێکاری بووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان