خۆپێشاندانی ماموستایانی خانە نشین کراو لە بەردەم بینای دیوانی عه داڵەتی ئیداری

بە پێ راپورتی کۆمەلەی مافی مرۆفی کوردستان رۆژی چۆارشەمە ١٩/٣ /١٣٩٥  کۆبونەوەی ناڕەزایەتی ماموستایانی خانەنشین کراو کە پتر لە ٢٠٠ کەس دەبوون بۆ نارەزایەتی دەربرین و ژێر پێ خستنی ماڤی ئەم چینە هەژارە لە بەردەم بینای سازمانی گشتی دیوانی عەداڵەتی ئیداری .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە   ١٢٠٠٠٠    دەنگ لەلایەن شوعبەی جیاوازی دیوان بۆ ئێجڕا کردنی مادەی ١٢٥ یاسای بەرپرسی خزمەتە کیشوەریەکان  و دانانی ماڤی ره وای خۆیان وەک قەرزێک لە لایەن حکومەتەوە لە ساڵەکانی٨٦ هەتاکوو ٩٣ بۆ بەرژەوەندی سازمانی خانەنشینی و دەوڵەت بەتاڵکرایەوە ،ئەمانیش وەک ماڤی رەوای خۆیان بۆ ماوە  پێج ساعەت لە بەردەم دیوانی عه داڵەتی ئیداریدا کۆ ببونەوە.

بە هۆی مادەی ١٢٥ لە ئایین ئەو بڕگەنامەدا هاتووە ساڵەنە دەبێ بە هۆی گرانی و بەرز بوونەوەی شت و مەک و تەوەرۆم ئەبێ حقوق ئەو تۆێژە بگۆردڕێت و بەرز بێتەوە ،کە لە ساڵەکانی ٨٦ هەتاکوو ٩٣ سندوقی خانەنشینی دەوڵەت بکەمتر خەم بووە و ئیجرای ئەو مادەیە نەکردووە،کە ئەمە ئیجرا نەکردنی بۆتە هۆی دابەزینی ئاستی ژیانی چینەکڕێکاڕو هەژار و مام ناوەندی لە ئێران و کوردستان

کە قازی قزات بە هەوڵدانی خۆپیشاندانەکە بۆ سارد کردنەوە بە وەعدە و وەعید بێدنگی بکات .

کێشەی نێوان هەژارو دوڵەمەند ،سەرمایەدارن و دەسەڵاتدارنیش دەستیان ناوەتە بیناقاقای کۆمەڵگە و شەو رۆژ خەریکی تاڵان و بڕۆی سەروەت و سامانی کۆمەڵگا و ماموستایان و چینی کڕێکار لە پێداویستیە سەرەتایەکانی ئەم سەردەمە بێ بەشن و ماڤی رەوای خۆیان ئەگەر داوا کەن بە رە روێ ئەشکنجە و زیندان و ئیعدام دەبنەوە.

کۆمەلەی مافی مرۆفی کوردستان