KMMK:
بەرپرسی کشت و کاڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ باسی بێکاربوونی ۷۰۰۰ ئەندازیاری کشت و کاڵ لە ورمێ دەکات.
بە پێی قسەکانی ئەندازیار رەسوڵ جەلیلی، سەرۆکی “جهاد کشاورزی” ئێران لە شاری ورمێ، لە کۆی ۱۱هەزار و ۹۳۲ کەس لە ئەندامانی ناوەندی ئەندازیاری کشت و کاڵ و کانزا سروشتییەکانی پارێزگای ورمێ، زیاتر لە ۷هەزار کەس بێکار بوون و بەشوێن کار دەگەرێن.
جێی ئاماژەیە کە بێکاری، لەبەر چاو نەگرتنی سەرمایە مرۆڤیەکان، کەڵک وەرنەگرتن لە هێزی کاری ناوچەکە، نەبوونی سەرمایەی دەوڵەتی و هەروەها بێ بەرنامەی حکومەت بۆ دانی سەرمایە هۆکاری لەمێژینەی کێشەی بێکاری ئەو پارێزگایەی رۆژھەڵاتی کوردستانە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


