دادگای پێداچوونەوەی سێ چالاکی کرێکاری بەڕێووە چوو

KMMK:

سێ شەممە ۷ی ڕەشەممەی ۱۳۹۷ی ڕێوڕەسمی دادگای پێداچوونەوەی چالاکانی کرێکاری یەدە سەمەدی،جەمیل شەهابی و ئارمین شەریفە بەپێی بڕیاری پێشوەختە کاتژمێر ۱۱ لە لقی ۴ی دادگای ئێران لە شاری ســنە بەڕێووە چوو.
دادوەری دۆسیەکە ئەو تۆمەتانەی نابوویە پاڵ ئارمین شەریفە ئەندامەتی لە دامەزراوەی نایاسایی، تۆمەتی جەمیل شەهابی یەدی سەمەدی پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵاتو ئەندامەتی لە حیزبەئوپوزیسیۆنە کوردییەکان.کە هیچکامیان ئەم تۆمەتانەیان پەسەند نەکردو بەتەواوی بەرپەرچیان دانەوە.
ئارمین شەریفە لەگەڵ بەرپەرچدانەەی ئەو تۆمەتە لکێندراوە ڕایگەیاند گەر مەبەست لە نایاسایی ،کۆمیتەی هەماهەنگی بێت ،من لەوێدا ئەندام نیم چون ئەندامانی ئەو ڕێخراوە دیاری کراوە ودەتوانن شایەتی بۆ من بدەن.
لەدرێژەدا ئارمین شەریفە بە بەرگریکردن لە چالاکییەکانی کرێکاری، بەرگری لە سەربەخۆیی دامەزراوەگەلی کرێکاری کرد وبەهەژمار کردنی ئەو کێشانە کە ڕۆژانە کرێکاران ڕووبەڕووی دەبنەوە خوازیاری ئەوە بوو کە دامەزراوەگەلی ئەمنییەتی و سەرچاوە قەزاییەکان بەربەستیان بۆ ساز نەکەن بۆ ئەوەی ئەم دامەزراوانە بتوانن لە چوارچێوە چارەسەری گرفتە کۆمەڵایەتییەکانی کرێکاران هەنگاو هەڵبگرن.
جەمیل شەهابی سەرۆکی لێژەنەی ڕێوەبەری سەندیکای کرکارانی نانەوای شاری سنە ئەو تۆمەتانەی دوور لە ڕاستی زانی ،بە ئاشکراکدنی کێشەکانی کرکارانی نانەوا باسی چالاکییەکانی خۆی لە سەندیکا کد و بەرگری لێکردن وئەوانەی لەچوارچێوەی یاسادا نرخاند.
یەدی سەمەدی-ش سەرەڕای ئەوەی تۆمەتە لکێندراوەکانی مەحکووم کرد وبەدرۆی خستنەوە،لەو چالاکیانەی لەچوارچێوەی گەیشتنی مافی کرێکارانی نانەواخانەکان لەساڵانی پێشوولە سەندیکای کرکارانی نانەوای سنە هاتۆتە ئاراوە بەرگری کرد.
گەڵاڵەی تۆمەتگەلی ئەمنییەتی بۆ کرێکارانو چالاکانی کرێکاری کە کرێکاران بۆ سەربەخۆیی دامەزراوەیی هان دەدات یان بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە ناهاوسانی کۆمەڵایەتی، چینی کرێکار بۆ ناڕەزایی و مانگرتن هان دەدات مەحکوومە.ئەم هەوڵانە دەبێ فەرمی بکرێن ونابێ کەسێک بەم هۆکارانە دەستبەسەر بکرێت.

شیاوی باسە کە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێگری لە بنیات نانی هەرچەشنە دامەزراوەی پیشەیی و کرێکاری دەکات چالاکانی ئەم گۆڕەپانە بەتۆمەتی پڕو پووچ دەستبەسەر و زیندانی دەکات.
هەنووکە ئەم چەندد چالاکی کرێکارییە ئازادن و چاوەڕێی بۆچوونی دادگای پێداچوونەوەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان