گردبوونەوەی ناڕەزایی لە پێش بینای قائیمقامیەتی (فەرمانداری) سەرپێڵ زەهاو

KMMK:

ڕۆژی یەک شەممە ٥ ی ڕەشەمەی ساڵی ۱۳۹۷ هەتاویی، دانیشتوانی کەمپی پارکی نشاتی شارستانی سەرپێڵی زەهاو، بەهۆیی پچرانی تەزویی کارەبا بەرامبەر فەرمانداری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرپێڵ زەهاو کۆبونەوە و داوای دووبارە پێدانی کارەبایان کرد.

شایانی باسە کارەبای کابینە و کانێکسی هاوشاریان پچرابوو کە بەم هۆیەوە باری ژیانی ڕۆژانەی خەڵک توشی نالەباری ببۆوە و خەڵکی ئەم ناوچەیەش بۆ ئەم مەبەستە گردبونەوەی ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر فەرمانداری ئەم شارە ئەنجام دا.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لەو شارە، بە نزیک بونەوەی سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران حەسنی روحانی بۆ بەسەر کردنەوەی خەڵکی ئەم ناوچەیە بەرپرسان بە بڕینی کارەبای ئەم شارە هەوڵی چۆڵ کردنی کابینەکانیان دەدەن، کە ڕاستییەکانی ئەم شارە بشارنەوە.

دوایی تێپەڕینی زیاتر لە ۱٦ مانگ لە بوولەرزەی شاری کرماشان و سەرپێڵ زەهاو زیاتر لە نیوەی خەڵکی ئەم ناوچەیە بە هۆیی وێرانی شارەکەوە لە ناو کابینە دا ژیان بەسەر دەبەن و تاکوو ئێستاش حکومەت بە هانای ئەم خەڵکە لێقەوماوە نەهاتوە و زۆربەی هاوکاریەکانیش کە بەدەستیان گەیشتوە خەڵکی ناوچەکانی تری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامیان داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان