KMMK:
ڕۆژی دوو شەممە یەکی ڕێبەندانی ۱۳۹۷ شارام فەرهادی چالاکی مەدەنی وپشتیوانی کەمپەینی یارمەتیدانی بولەرزە بەرکەوتوانی کرماشـان خەڵکی شارە ســنە بە سوکایەتی ولێدان دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کــرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە ، ناوبراو لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو لە ئەنجومەنگەلی ژینگەپارێزی وکەمپەینی کۆکردنەوەی یارمەتییەکانی خەڵک بۆ خەڵکی شەنگاڵ وبولەرزە بەرکەونوانی کرماشان کالاک بووە و لە ڕێکەوتی ۲۵ی خەزەڵوەری ساڵی پار لەکاتی گواستنەوەی یارمەتی خەڵک بۆ بولەرزە بەرکوتوانی کرماشان ،لەلایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش دوو مانگ دەسبەسەری و لێپرسینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بەدانانی بارمتەی ۴۰۰ملوێن تمەنی وبەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
ئەم چالاکە مەدەنییەی کورد ڕێکەوتی ۲۶ی ڕێبەندانی ساڵی پار بەتۆمەتی هاریکاری حیزبە کوردییەکان لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی ۴ساڵ زیندانی بۆ دیار کــرا وپاش ناڕەزایی دەربڕین بەم حوکمە ،دۆسیەکەی لەلقی چواری دادگای پێداچوونەوە داشکا بۆ دوو ساڵ زیندانی.
جێی بیرهانینە مەممەدی نەعیم پوور هاودۆسیەی شارام فەرهادی پێشووتر ولەڕێکەوتی ۱۹ی بەفرانباری ئەمساڵ پاش پشتڕاست بوونەوەی حوکمەکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان ناوەندی ســنە کراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان


