ریاضی(بیرکاری) زانی کورد بوو بە برەوەی بەناوبانگترین خەڵاتی جیهانی بیرکاری

KMMK:پڕۆفیسۆر کۆچەر بیرکار(فەرەیدوون درەخشانی) لە مامۆستایانی گەنجی زانکۆی کمبریجی بریتانیا بوو بە براوەی بەناوبانگترین خەڵاتی میداڵی فیڵدر لە بیرکاری.

پێشووترین کۆچەر بیرکار خەڵاتی ئەنجوومەنی ماتماتیکی ئەمریکا ،ناسراو بەAMSی لەگەڵ سێ بیرکاری دیکه وەرگرتبوو.

کۆچەر بیرکار ساڵی ۱۳۵۷ لەگوندی “نێ” سەربە شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە ولەزانکۆی تاران کارناسی بیرکاری تەواو دەکات.
ئەم پڕۆفیسۆرە کوردە لە ساڵی ۲۰۰۰ی زایینی لەوڵاتی بریتانیا وەکوو پەنابەر دەگرسێتەوە ولەوێ درێژە بە خوێندن وتوێژینەوە دەکات.

ناوبراو قۆناغی دوکتۆرای لەزانکۆی ناتینگهام لە بەریتانیا تەواو دەکات ولە ساڵی ۸۵ لە زانکۆی کمبریج وەکوو پڕۆفیسۆری ماتماتیک سەرقاڵی وانە کوتنەوە و توێژینەوە دەبێت.

ئەم بیرکارە هەڵکەوتووەی کورد تائێستە لە ۲۰ وڵاتی جیهان لەهەمبەر دەسکەوتەکانی ماتماتیک سمیناری بەڕێوە بردووە.
میداڵی فیڵدز لەساڵی ۱۹۳۶ی زایینی تائێستە لەلایەن دامەزراوەی فیڵدز لە تۆرنتۆ هەر چوار ساڵ جارێک دەدرێت بە دوو بۆ چوار توێژەری بواری بیرکاری لە جیهان کە تەمەنیان خوار ٤۰ساڵ بێت.

هەڵاواردن وسیاسەت کۆلۆنیاگەر و سەرکوتکاری حکوومەتی ئیسلامی ئێران بووە بەهۆی ئەوەی زۆرینە خوێندەوارانی کورد نیشتمانی خۆیان بەجێ بێڵن وببن بە پەنابەری وڵاتە ڕۆژئاواییەکان،لە حاڵەتێکدا ئەم هێزە بیرمەند و بلیمەتانە هەڵکەوتوانە توانای گەشەی زانستیڕۆژهەڵاتی کوردستانیان هەیە و دەیان توانی لە وڵاتی خۆیاندا سەرقاڵی خزمەتگوزاری زانستیانە بەنەتەوەکەیان بن.

کۆچەر بیرکار ڕایگەیاندووە : هیواخوازم بە وەرگرتنی ئەم خەڵاتە زانستییە دڵی ملوێنان کوردم لە پەڕاوپەڕی کوردستان گەشاندبێتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان