KMMK:دووشەممە ٤ی جوونی ۲۰۱۸ هاووڵاتییەک بەناوی (هـ،ع،م.) تەمەن ۲٨ ساڵ دانیشتوی شارۆچکەی بازیان بەبەکار هێنانی چەک کۆتای بەژیانی خۆی هێنا.
ناوبراو خێزاندارە و باوکی دوو منداڵەو پیشەی کارمەندی شارەوانی بووە.
لەباشوری کوردستان کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان هۆکاری زۆرینەی خۆکوژییەکانن کە هاووڵاتییانی توشی فشاری دەروونی کردووە و وەک بێ چارەیی دەست دەدەنە خۆکوژی.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


