کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لەشاری بانە

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ئەوڕۆ ۹ی بەفرانباری ۱۳۹۶ی هەتاوی لەنێزیکی سنووری ڕۆژهەڵات بۆ باشووری کوردستانی شاری بانە کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بەناونیشانی “هادی ئەمینی” بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا.

جێگەی باسە سەرەڕای گرانی وگەندەڵی دەسەڵاتی داسەپاوی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕاپەڕینی جەماوەری هەموو گەلانی ئێران دژ بە حکوومەت و دەوڵەت، وەکوو هەموو کات سیاسەتەکانی بەرانبەر بە خەڵکی هەژار وچەوساوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەوپەڕی توندوتیژی دایە وبەرانبەر بەکۆڵبەر وکاسبکارانیش کە لێقەوماوترین توێژی کۆمەڵگان هەموو ڕۆژێک شایەتی کوژران وبرینداربوونی کۆڵبەرانین لەلایەن حکوومەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان